Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 05:06

ئومێد خۆشناو: هه‌ڵسوکه‌وتی به‌عسیانه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی یه‌کێتى به‌رامبه‌ر به‌ کادیرانى پارتى جێگای قه‌بوڵ نییه‌

ئاسایشى یه‌كێتى کادیرێکی پارتی ده‌ڕفێنن و تا ئێستاش چاره‌نووسی دیار نیه‌
کوردستان TV
100%


ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان  له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنى كادرێكى یه‌كێتى لاوان له‌سنوری ده‌ڤه‌ری راپه‌رین له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، هه‌ڵسوکه‌وتی به‌عسیانه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌شێکه‌، له‌و ئیرهابه‌ فیکریه‌ی ده‌رحه‌ق به‌ کادیران و ئه‌ندامانی پارتی له‌ سنوره‌که‌ ده‌کرێت.

 ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ ڕۆژی هه‌ینی و له‌ کاتی نوێژی جومعه‌ به‌ به‌رچاوی خه‌ڵکی هێزه‌ به‌ناو ئاسایشه‌کانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین کادیرێکی پارتی و یه‌کێتی لاوان ده‌ڕفێنن و تا ئێستاش چاره‌نووسی ئه‌و کادیره‌(خۆشناو ئه‌نوه‌ر) ڕوون و دیار نیه‌.

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ نادروسته‌یان کردوه‌، ته‌نها بیانووی نابه‌جێ و نا موقنیع ده‌هێنه‌وه‌.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى ئومێد خۆشناو 

ئه‌و کاره‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین جێگای قبوڵ نیه‌.


هه‌ڵسوکه‌وتی به‌عسیانه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌شێکه‌، له‌و ئیرهابه‌ فیکریه‌ی ده‌رحه‌ق به‌ کادیران و ئه‌ندامانی پارتی له‌ سنوره‌که‌ ده‌کرێت.
له‌ ڕۆژی هه‌ینی و له‌ کاتی نوێژی جومعه‌ به‌ به‌رچاوی خه‌ڵکی هێزه‌ به‌ناو ئاسایشه‌کانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین کادیرێکی پارتی و یه‌کێتی لاوان ده‌ڕفێنن و تا ئێستاش چاره‌نووسی ئه‌و کادیره‌(خۆشناو ئه‌نوه‌ر) ڕوون و دیار نیه‌.
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ نادروسته‌یان کردوه‌، ته‌نها بیانووی نابه‌جێ و نا موقنیع ده‌هێنه‌وه‌.

تا ئێستا ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ که‌س و کاری و هه‌ڤاڵانی بتوانن بیبینن، هه‌روها ئه‌مڕۆش گوایه‌ ده‌یبه‌نه‌ به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام به‌شێوازێک بردویانه‌ بۆ ‌ دادگا وه‌ک که‌سێکی تیرۆریست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردوه‌، چاویان به‌ستاوه‌و سه‌ریان داپۆشیوه‌، وه‌ها کارێک بۆ به‌عسیه‌کان نه‌چووه‌ سه‌ر بۆیه‌، ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و شێوازه‌ کاره‌ ده‌بێ دڵنیابن بۆیان ناچێته‌ سه‌رو تاسه‌ر نابێت.
شێوازی ده‌ستگیرکردن و ڕفاندنه‌ که‌ و مامه‌ڵه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وتیان هه‌ر هه‌مووی جگه‌ له‌وه‌ی پێشێلکردنی یاسایه‌، ته‌واوکاری ئیڕهابی فیکری زۆنه‌که‌یه‌.

ئه‌و کاره‌ی ده‌رهه‌ق به‌ خۆشناو ئه‌نوه‌ر ده‌کرێ، سه‌ره‌تایه‌کی زۆر خراپه‌ وڕۆژه‌ ڕه‌شه‌کانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانمان بیر دێنێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته هه‌رچی زووه‌ سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی قسه‌ بکه‌ن و پێان بڵێن هه‌رچی زووه‌ ده‌ست له‌و کاره‌ ناپه‌سند و نادروسته‌ هه‌ڵبگرن و جێگای قبوڵ نیه‌و نابێ.

تێبینی/ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خۆشناوی پێ ده‌ستگیرکراو هیچ ڕاست نیه‌،به‌ڵکو تاوانی ئه‌و گه‌نجه‌ ئه‌وه‌یه‌ خۆی بنه‌ماڵه‌که‌ی چالاک و دڵسۆزی پارتین....

شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.