له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رماوسۆڵه له‌سه‌ر نیوه‌ی باكووری گۆی زه‌وی، هێزی سروشت به شێوه‌یه‌كی گه‌وره گۆڕانكاری له‌سه‌ر شێوه‌ی بابۆران و لافاوو به‌فربارین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، له‌م كاتانه‌شدا دارستانێك له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ناسه‌دان به‌دیار ده‌كه‌وێ.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی كه‌نه‌دا گرته ڤیدیۆیه‌كی دارستانی "ساكری كویر" یان له ناوچه‌ی كیوبیك بڵاوكردۆته‌وه كه وه‌ك هه‌ناسه‌دانی زه‌وی ده‌رده‌كه‌وێ و دره‌خته‌كانی نێو دارستانه‌كه له‌زه‌وی به‌رزو نزم ده‌بنه‌وه.
گرته ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن ئاژانسی كه‌شناسی كه‌ندا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه زه‌وی دارستانه‌كه به‌رزرو نزم ده‌بێته‌وه‌و وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی زیندوو هه‌ناسه ده‌دات .
له‌مباره‌یه‌وه زانایانی بواری سروشت ده‌ڵێن: دیارده‌ی جووڵانی زه‌وی له‌م كاتانه رووده‌دات كه زه‌وی دارستانه‌كه پڕ ئاو ده‌بێت.
گرته ڤیدیۆكه كاتێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه تا ئێستا 3 ملیونَ بینه‌ری هه‌بووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.