ئاراس شێخ جه‌نگی ، برازای جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، دوای راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: ڕاگرتنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ وڵاتی ئێران كارێكی نائه‌خلاقی و نایاساییه و جگه له‌وه‌ی ئه‌م كاره دژی كه‌ركوكییه‌كانه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری شاره‌كه‌یان ده‌بێت.
هه‌ر له پۆسته‌كه‌یدا ده‌شڵێت: پێویسته ئێمه نه‌چینه شه‌ڕێكه‌وه كه هی ئێمه نییه. كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی عێراق و كوردستان بووه له كاته سه‌خته‌كاندا، نابێت بیرمان بچێت ئه‌وه ئێران بوو له كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991دا باوشی بۆ كردینه‌وه، ئێستاش نابێت ئێمه بێ ئه‌مه‌ك بین، بۆیه ده‌بێت به‌پێی توانا‌مان دژی ئه‌م هه‌وڵه بوه‌ستین.
له 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به هاوكاری گرووپێكی نێو یه‌كێتی شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داگیركرا، به پێی سه‌رچاوه‌كانیش له‌لایه‌ن ئه‌م گرووپه‌وه رۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له رێگای تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرا.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی عێراق بڕیاری راگرتنی ھه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووكی بۆ ئێران داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.