Erbil 19°C چوارشەممە 05 شوبات 15:04

کاروانی هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گه‌یشته‌ لێقه‌وماوانی لافاوه‌که‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران و باڵه‌کایه‌تی

زیانی زۆریان به‌ركه‌وت و ئاواره‌ بوون
کوردستان TV
100%

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكارییه‌كانی خۆی گەیاندە خه‌ڵكه‌ زیانڵێكه‌وتووه‌كانی لافاوه‌كه‌ی سنووری باڵه‌كایه‌تی و دۆڵی خانه‌قا. 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكارییه‌كانی گه‌یاندووه‌ته‌ نزیكه‌ی 100 خێزانی زیانڵێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی دۆڵی خانه‌قا له‌ سنووری قه‌زای رواندز، دیاره‌ هاوكارییه‌كان پێكدێن له‌ پاسیلی خۆراك و پێداویستیه‌كانی نێوماڵ.  

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌مرۆ بڕیاره‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ هه‌مان شێوه‌ هاوكارییه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی  سنووری باڵه‌كایه‌تی و سیده‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.