Erbil 18°C چوارشەممە 05 شوبات 13:53

خاوه‌نی یانه‌ى لیسته‌ر سیتى به‌هۆی تێک شکانى هیلیکۆپته‌ره‌که‌ى گیانى له‌ده‌ست دا

دوای 2 خوله‌ك له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی
کوردستان TV
100%


شەوی رابردوو دواى تەواوبوونی یاری نێوان یانه‌ى لیستەر سیتی و  وێستهام یۆنایتد له‌ گه‌ڕى ده‌یه‌مى خو‌لى نایابی  ئینگلیزى له‌وه‌رزی 2018 - 2019 دا  كه‌یاری نێوان هه‌ردوویانه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات 

 هێلیكۆپته‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ى خاوه‌نى یانەی لیستەر سیتی، ڤیچای سریڤاد هاناپراهبا له‌ ناوه‌ندى یاریگه‌ى لیسته‌ر سیتى، پاش 2  خولەک لە بەرزبوونەوە و له‌ دوورى 200 مه‌تر له‌ یاریگاكه‌وه‌ بەهۆکارێکی نادیار کەوتەخوارەوە و گڕى تێبه‌ربوو.

كه‌دواتر ته‌رمى خاوەنی یانەی لیستەر سیتی به‌ سووتایى دۆزرایەوە و گیانى له‌ده‌ست دا .

خاوه‌نى لیسته‌ر سیتى ئینگلیزى ڤیچای سریڤاد به‌ ره‌گه‌ز  تایلا‌ندییه‌ و پێنجه‌مین ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تى به‌پێى هه‌واڵی میدیا جیهانیه‌كان  سامانه‌كه‌ى ‌ 4,9 ملیار دۆلاره‌  له‌ ساڵى 2010 یانه‌ى لیسته‌ر سیتى كڕیوه‌.


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.