به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستانی به گشتی و ناوچه شاخاوییه‌كانی به تایبه‌تی گرته‌وه بووه هۆی دروستبوونی لافاو و زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌ی ماددی ب دوای خۆیدا هێنا.
لافاو ره‌حمی به هیچ شتێ نه‌كردو دار‌و به‌ردی شاخ و دۆڵه‌كانی ڕاماڵی له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا ئۆتۆمبیلی پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌جۆرێ تێك‌شكاند وه‌ك ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئۆتۆمبیلێكی تێكشكاوی ده‌یان ساڵه بێت.
مام حه‌مه‌ده‌مین، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه كه خه‌ڵكی دواوه‌ی خۆشناوه‌تیه و به سه‌ردان چۆته ماڵی خه‌زوری له گوندی ده‌روكه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان شه‌و له ماڵیان میوان بووه، شه‌و دوای باران بارینێكی به‌خوڕو زۆر لافاو هاتووه و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بردووه.
دوای نیشتنه‌وه‌ی لافاوه‌كه له دۆڵێكی گونده‌كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ خزمانی گوند ئۆتۆمبیله‌كه به تێكشكاوی ده‌دۆزنه‌وه و وه‌ك له وێنه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت ئۆتۆمبیله‌كه به جۆرێك تێكشكاوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵ بێت تێكشكابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.