تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاندووه كه 70 شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی دیموكراتیكی سووریا كه زۆرینه‌یان كوردن، به هۆی هێرشێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌و رێكخراوه ئاشكرای كردووه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 100 كه‌سی دیكه‌ش له شه‌ڕڤانانی ئه‌و هێزه به‌م هۆیه‌وه برینداربوونه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی قوربانییان زیاتر ببێت.
توڕی چاودێری مافی مرۆڤ له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كردووه كه نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش كه بریتیی بوو له پیاو و ژن و منداڵ و قه‌نناس به‌ده‌ست، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی گوندی سوسه و هیجان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات.
به وته‌ی ئه‌م رێكخراوه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌روه‌ها 500 چه‌كداری داعش له‌م هێرشه‌دا به گولله‌ی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی دیموكراتیكی سووریا كوژراون.
هێرشه‌كه‌ی داعش نیوه‌ی شه‌وی هه‌ینیی روویداوه و تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه درێژه‌ی هه‌بووه و چه‌كدارانی داعش به كه‌ڵك وه‌رگرتن له باری كه‌شوهه‌وا ئه‌م هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌جۆرێك كه ئه‌م چه‌كدارانه زانیویانه خراپی كه‌شوهه‌وا رێگریی ده‌كات له فڕینی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌وانیش ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.