رۆژێك دوای سه‌ردانی كه‌م وێنه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل بۆ پایته‌ختی وڵاتی عومان و دیداری له‌گه‌ڵ شا قابووس شای ئه‌م وڵاته، شای وڵاته‌كه وتی ئێمه ده‌بێ ئیسڕائیل وه‌ك هێزێكی دیاری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قبوڵ بكه‌ین.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رێبه‌رانی ئه‌م دوو وڵاته سه‌باره‌ت به پرسی دوولایه‌نه‌ی نێوان وڵاته‌كانیان و هه‌روه‌ها پرسی به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی ئاشتیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆیان كردووه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل بۆ پایته‌ختی عومان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ره‌خنه‌گرتن له‌و سه‌ردانه‌ی نانتانیاهۆ، نارهِزایهتیی خۆی ده‌ربڕیی.
به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رۆژی شه‌ممه سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران ئیسڕائیل بۆ عومان وتی: به‌بێ هیچ گومانێك ئه‌و رژێمه نیازی هه‌یه دووبه‌ره‌كیی بخاته ناو وڵاتانی موسڵمانی ناوچه‌كه.
كاتژمێرێكیش دوای هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ بۆ ئه‌م وڵاته، سوڵتان قابوس شای عومان له لێدوانێكدا جه‌ختی كرده‌وه: كاتی ئه‌وه هاتووه تا ئیسڕائیل وه‌ك هێزێكی به‌رچاوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قبوڵ بكه‌ین و لێی تێبگه‌ین.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.