شه‌وى ڕابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی ده‌یه‌م له‌خولی ئیتاڵیادا ، یانه‌ى ئیمپۆلی له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری یۆڤانتۆسى كرد
له‌یاریه‌كه‌دا یۆڤانتۆس براوه بوو كاتێك ڕۆناڵدۆی پورتوگالی توانى سه‌ركردایه‌تى بردنه‌وه‌ى یۆڤانتۆس بكات كاتێك دووگۆلی بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كرد و یانه‌ى خاوه‌ن یاریگاش ته‌نیا توانى گۆلێك تۆمار بكات
یۆڤانتۆس به‌براوه‌بوونى له‌یاریه‌كه‌دا له‌ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌دا له‌پله‌ى یه‌كه‌مدایه به 28 خاڵ ، ئیمپۆلیش له‌پله‌ى هه‌ژده‌م دایه به 6 خاڵ
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.