ئەستەنبوڵ، لوتكەی چوار قۆڵی نێوان توركیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، رووسیا بە بەشداری نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، تایبەت بە بارودۆخی سوریا، لەخۆدەگرێت.
كۆبوونەوەكە ، ئەمڕۆ شەممە 27ی ئۆكتۆبهری 2018 بەڕێوەدەچێت و كارنامەی سەرەكیی دەستەبەركردنی ئاگربەست لە ئیدلب و هەوڵەكانە بۆ چارەسەری سیاسیی قەیرانی سووریا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە لووتکەی چوارقۆڵی لە ئیستانبوڵ لەبارەی سووریا، رایگەیاند: "چاوی هەموو جیهان لە ئێستادا لەسەر ئەم کۆبوونەوەیەی ئێمەیە لەسەروو هەمووشیانەوە چاوی خوشک و برا سوورییەکانمان. باوەڕم وایە کە بە هەنگاونان لە تێگەیشتنێکی سەرڕاستانە و بنیاتنەرانەوە، ئەم چاوەڕوانییانەیان بەفیڕۆ نادەین".
گوتاری دەستپێکی لووتکەی چوارقۆڵی لەبارەی سووریاوە کە لە کۆشکی وەحدەددین لە ئیستانبوڵ بە میوانداریی تورکیا بەڕێوەدەچێت، لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشکەشکرا و بەشێکی درایە راگەیاندنەکان.
ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا خۆشحاڵیی خۆی بە میواندارییکردنی سەرکردەکان لە تورکیا دەربڕیووە و هیوای سەرکەوتنی لووتکەکەی خواستووە.
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاندووە "چاوی هەموو جیهان لە ئێستادا لەسەر ئەم کۆبوونەوەیەی ئێمەیە لەسەروو هەمووشیانەوە چاوی خوشک و برا سوورییەکانمان. باوەڕم وایە کە بە هەنگاونان لە تێگەیشتنێکی سەرڕاستانە و بنیاتنەرانەوە، ئەم چاوەڕوانییانەیان بەفیڕۆ نادەین. لە راوێژەکانمان لەگەڵ بەڕێز پوتین، سووریا یەکێکە لە بابەتە هەرە لە پێشینەکان. هەمیشە گرنگییمان داوە بەوەی کە لەگەڵ هەریەک لە بەڕێز ماکرۆن و بەڕێز مێرکڵ لە پەیوەندیی نزیکدا بین و زانیارییان سەبارەت بە قۆناغەکە بدەینێ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.