وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند بەهۆی خۆڵبارینەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی توشی تەنگەنەفەسی بوون، و لەپارێزگاکانی عێراق 900 کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە
یوسف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، به‌هۆى ته‌نگه نه‌فه‌سییان له ناوچه جیاوازه‌كانى عێراق 900 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
وتیشی زۆرترینى ئه‌و كه‌سانه‌ى گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه له پارێزگاى ئه‌نبار بوون كه 570 كه‌س بوون.
دەڵێ تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى مردن تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام حاڵەتى ته‌نگه نه‌فه‌سى زیاتر ده‌بێت، و ڕاشیگەیاندوە ئه‌وانه‌ى ته‌نگه نه‌فه‌س بوون زیاتر منداڵان و ئه‌وانه‌ن كه نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و دڵ و ره‌بۆیان له‌گه‌ڵه و داوایكردووه خه‌ڵكى هه‌وڵبده‌ن له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه یاخود ده‌مامك بپۆشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.