کەمێک پێش ئێستا کۆگایەکی سوتامەنی پاڵاوگەی نەوت و گاز لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئاگری گرت.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 کۆگایەکی نه‌وت گاز له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ-ی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی ئاگری گرت.
رێكان جه‌مال، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی رایگه‌یاند كه کۆگایەکی نه‌وت گاز له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی ئاگری گرتوه و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش چونەتە شوێنی روداوەکەو سەرقاڵێ کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی كردوه‌ته‌وه كه رێگه‌ی رۆیشتن به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت گیراوه و ته‌نها رێگه‌ی هاتنه‌وه كراوه‌یه.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی گوتی: تاوەکو ئێستا زەرەو زیانەکانی نەزانراون و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.