دوو ھاووڵاتی كوردی خەڵكی پاوەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە سنووری شارەدێی تەوێڵە لەلایەن ھێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە كوژران.
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە رایگەیاند: كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2 ھاووڵاتی كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان لە سنووری شارەدێی تەوێڵە لە نزیك سەیرانگای ئاوێسەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و كوژراون.
ئەوەش هاتووە، ئەو دوو گەنجە خەڵكی سەرپێڵی زەهاو بوون لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵدا بووە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواتر تەرمی ئەو دوو گەنجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە براوەنەتەوە بۆ شاری پاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.