Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:15

سه‌در ڕێگه‌ نادات پۆستی وه‌زیری ناوخۆ به‌ فالح فه‌یاز بدرێت

سه‌رۆكایه‌تی هادی عامریش سووره‌ له‌سه‌ر كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق
سه‌در ڕێگه‌ نادات پۆستی وه‌زیری ناوخۆ به‌ فالح فه‌یاز بدرێت
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ ڕاپۆرتی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكرده‌وه‌ ‌ناكۆكی له‌ نێوان هاوپه‌یمانی بنیات و چاكسازی تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر پێدانی پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌فالح فه‌یاز و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌یتوانی له‌ په‌رله‌مان تێیپه‌ڕێنێ چونكه‌ موقته‌دا سه‌در پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانی سائیروون ڤیتوی له‌ دژی به‌كارهێنا و ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق خۆی به‌ وه‌كاله‌ت پۆسته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات. 

سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری سووره‌ له‌سه‌ر كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی رابگه‌یه‌نێت به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵوێستی خۆی و فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ ره‌تده‌كاته‌وه‌. 

به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ بێت فالح فه‌یاز له‌ هاوپه‌یمانێتی ‌نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی جیابووه‌ته‌وه‌ و چووه‌ته‌ به‌ره‌ی فه‌تحه‌وه‌. 

چانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی له‌ عه‌بادی وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یویست بۆ چوار ساڵی دیكه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بێت. 

ڕاپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ تاوه‌كو كوتله‌ سیاسییه‌كان خۆیان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه‌ خۆم به‌ وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری به‌ڕێوه‌ده‌به‌م.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.