له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دكتۆر به‌شیر حه‌داد ،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به رێكاری یاسایی هه‌وڵ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند، لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له زیانه‌كانی لافاو له باڵه‌كایه‌تی و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێك دێت و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش، ده‌بێ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌شه بودجه‌ی باری له‌ناكاو، قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان بكه‌نه‌وه.
به‌شیر حه‌داد گوتیشی: هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ده‌ین و تا كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌شیان، ده‌بێ هاوكاریی پێویست بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.