فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، ماوه‌یه‌كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕیكلام بۆكۆمپانیایه‌یك ده‌كرێت كه‌له‌به‌رامبه‌ر برێك پاره مۆڵه‌ته ئاساییه‌كه‌ی شۆفێریت بۆده‌كات به‌مۆله‌تی نێوده‌وڵه‌تی
هاتووچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت ئێمه هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئه‌م كۆمپانیایه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هاتووچۆوه نیه ، ئه‌وه‌ی ده‌یكات ساخته‌كاری وفێلكردنه ، ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه‌دروستی ده‌كات وده‌یدات به‌هاوڵاتیان ساخته‌یه تاكه‌شوێن كه‌هاوڵاتیان ده‌توانن له‌رێگایه‌وه مۆله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن به‌نێوده‌وله‌تی فه‌رمانگه‌كانی هاتووچۆیه
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین وه‌ئاگاداریشیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا مامه‌ڵه‌له‌گه‌ل ئه‌م شوێنه گوماناویانه نه‌كه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.