Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:06

پارێزگاری سلێمانى په‌یامێکى به‌په‌له‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌

وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

له‌په‌یامێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تی كه‌وتووه‌ ، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێنێت بەهۆی بارانبارینی زۆرو لافاوی لەناكاوەوە، زیانێكی زۆر بەر گوندەكانی بناری قەندیل لە سنووری ناحیەی سەنگەسەرو گوندەكانی دۆڵی شاورێی سەر بە ناحیەی سەركەپكانی سنووری ڕانیە، كەوتوون، ئێمە وەك پارێزگای سلێمانی ئامادەین بۆ هەر هاوكاری و بەهاناوەچوون و هەماهەنگییەك لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ترو هەر لێرەوە كەمپینێكی فریاگوزاریی و بەهاناوەچوون ڕادەگەیەنین.

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  داوامان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادیی عێراق و ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان‌و خەڵكی جوامێری كوردستان دەكەین، پشتیوانیی ئیدارەی ناوچەكە بكەن بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان و بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی ئەم گوندانە، چاوەڕێی هیممەتی مەردانەی خێراو هەماهەنگیی لە هەموولایەك دەكەین.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.