سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد بۆ سه‌ردانیكردنی به‌ریتانیا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حكوومه‌تی عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجامداوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، تێریزا مای پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌تی عێراق له گشت بواره‌كاندا راگه‌یاندووه.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، مای و عه‌بدولمه‌هدی تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنییه‌تی په‌ره‌پێدانی به تایبه‌ت له بواره‌كانی ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی رژده له‌سه‌ر بایه‌خدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی عێراق.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته روو كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه بۆ سه‌ردانیكردنی به‌ریتانیا، هاوكات عه‌بدولمه‌هدیش بانگهێشتی مای كردووه بۆ به‌غدا.
ئه‌م بانگهێشته‌ی به‌ریتانیا به یه‌كه‌م بانگهێشتی فه‌رمی داده‌نرێت كه ئاراسته‌ی عه‌بدولمه‌هدی كرابێت له دوای سوێندخواردنی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.