Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:24

خۆڵبارین تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت

لافاو و بارانیارین زیانى بۆ هه‌ندێ ناوچه‌ هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ هەینی 26-10-2018، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با و تۆز و خۆڵ، کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە بەهۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ و لافاو لە چەند ناوچەیەکی کوردستان، بە تایبەتی لە ناحیەی سمیلانی  قەزای چۆمان کە بەهۆیەوە بە دەیان کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە ماڵەکانیان جێهێشت و پەیوەندی 14 گوندیش لەگەڵ سەنتەری ناحیەکە پچڕاوە. 

هەروەها لافاو له‌ سنوورى بناری قەندیل روویداوە و رێگەی چەندین گوند لە سنوورەکە داخراوە و زیانێکی زۆری بەدوای خۆی دا هێناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.