Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:45

وه‌زیری دارایی: 100 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ران دابه‌ش ده‌که‌ین

حكوومه‌تى هه‌رێم: رۆژە سەختەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن
کوردستان TV
100%

وه‌زیری دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شكردنى 100 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نێ و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ رۆژە سەختەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن.

ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "لەسەر ڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە داھاتی نەوت، ھەفتەی داھاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ سەرجەم بەڵێندەران کە لە ھەرێمی کوردستان کاریان کردووە".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، وه‌زیری دارایی و ئابوورى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان و یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، پاره‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕێباز حه‌ملان، سوپاسی خۆڕاگری و ھەڵوێست و کاری بەردەوامی سەرجەم بەڵێندەران کەشان بە شانی مووچەخۆران شانیان دایە بەر سەرجەم بارگرانی و قەیرانەکان.

هه‌روه‌ك سوپاسی ھەموو ھاونیشتمانیانی کوردستان ده‌كات و دڵنیایی ده‌دات، له‌وه‌ى: "رۆژە سەختەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.