بەیانی ئەمڕۆ ههینی 26-10-2018 تەرمی كەسێك لە ڕووباری سیدەكان دۆزرایەوە كە پێدەچێت بەهۆی لافاوی شەوی ڕابردووهوه ئهم تەرمە هاتبێتە ئەو شوینە و تیمەكانی پۆلیس و بەرگری شارستانی سیدەكان گهیشتوونهته شوێنی ڕووداوەكە.
ئیحسان چهلهبی بهڕێوهبهری ناحیەی سیدەكان لە لێدوانێكی تایبهت بۆ كوردستان تیڤی رایگهیاند: ئەوەی دۆزراوەتەوە پارچەیەك لە لاشەی مرۆڤە و ناشزانرێت هی كێیە و كەس خۆی لێ نهكردۆته خاوەن.
گوتیشی وەک دیارە لافاوی شەوی ڕابردوو تەرمی ئەو كەسەی هێناوە بۆ ئەو شوێنە.
جێگای باسە تەرمەكە پارچەیەك لە ڕان و قاچی مرۆڤە و پێ دەچێت هی ئافرهتێك یان هی مێرد منداڵێك بێت.
شەوی رابردوو بارانێکی بەخۆڕ و لافاوێکی بەهێز دەڤەری سیدەکانی گرتەوەو زیانی زۆری بە پردو ڕێگاوبان و تۆڕەکانی کارەبا لە ناوچەكە و رەزو باخی هاووڵاتیان گەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.