سەلاح جەمال کوڕی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسه کوژراوه‌كه‌ی سعوودی، بەمەبەستی چوونی بۆ ئەمریکا، سعوودیەی جێھێشت.
ئەندامێکی خانەوادەی خاشقچی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای ئەمریکی رایگەیاند: کە سەلاح بن جەمال کە هاوكات خاوەن دوو رەگەزنامەی سعوودی و ئەمریکییە، لە دوای ئەوەی چەند مانگێک پێش ئێستا له لایه‌ن حكوومه‌تی سعوودیه‌وه رێگه‌ی پێ نەدرا سعوودیە جێبھێڵێت، ئەمڕۆ و له دوای هه‌لگرتنی ئه‌و رێگریه له لایه‌ن حكوومه‌تی سعوودیه له‌سه‌ری، لە شاری ریازی پایتەخته‌وه بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
لەلایەکی دیکەوه، سارا لیە وایتسۆن، بەڕێوەبەری بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئه‌م ههوأڵهی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه سەڵاح بن جەمال و خانەوادەکەی شاری ریازیان جێھێشتووە.
وایتسۆن گوتیشی: ھەواڵێکی باشە بۆ گۆڕانگاری، کوڕی جەمال خاشقچی، سەلاح بن جەمال و خانەوادەکەی شاری ریازیان بەجێھێشت و بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتوون، قەدەغەی گەشتکردن ھەڵگیرا، شتێکی زۆر خراپە کە سەلاح رووبەڕووی سڵاوکردنی ستەمکارانە و دڕاندانەی محەمەد بن سەلمان بووەتەوە.
دیاره له ماوه‌ی رابردوو هاوسه‌ری پێشووی خاشقچی له‌گه‌ڵ دوو كوری دیكه‌ی به نهێنی توانیان سعوودیه به‌جێبێڵن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌مریكا و له وێ نیشته‌جێ بن.
له ئێستاشدا سه‌لاح خاشقچی كه سعوودیه‌ی به‌جێهێشتووه ده‌چێته لای ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ی كه له ئێستادا له ویلایەتی ڤێرجینیای ئه‌مریكا ژیان بەسەر دەبەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.