Erbil 8°C چوارشەممە 05 شوبات 00:08

ئه‌مرۆش چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

زیاتر له‌ ٢٠٠ جووتیار به‌شداریانكردووه‌
کوردستان TV
100%

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی پێكرد شه‌مرۆش به‌رده‌وام ده‌بێت.

  سه‌رپه‌رشتیاری چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار به‌میدیاكانی راگه‌یاند: ساڵانه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ فێستیڤاڵی هه‌نار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له‌ ٢٠٠ جووتیار به‌شداریانكردووه‌ و ساڵانه‌ش ٣٠ هه‌زار ته‌ن هه‌نار له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه‌ به‌رهه‌مده‌هێندرێت.

فه‌رهاد قادر، سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، گرنگی فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ناسێنێت بۆ به‌بازاڕكردنی و هه‌روه‌ها ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ جووتیاران و خانمان و سه‌رنجی راكێشانی گه‌شتیاران بۆ هه‌ڵه‌بجه‌.

 شایانی باسه‌ چواره‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار له‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌چاودێری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌هاوكاری چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.