لە پرۆگرامی The Voice Kidsی فەرەنسا، كه پرۆگرامێكه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان پێشكه‌شده‌كرێت ، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گریاند و هەمووانی سه‌رسام كرد .
كچێكی تەمەن نۆ ساڵ بە ناوی " ئێما " بە وتنی گۆرانیەکی هونەرمەندی جیهانی " سێرج لاما " بەناوی Je Suis Maladeبه‌شداری له وه‌رزی چواره‌می ئه‌م پرۆگرامه كرد و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لێژنه‌كه سه‌رسام ده‌كات و ده‌یانخاته گریان ، به جۆرێك لە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و جیهانیش دەنگدەداتەوە .
ئیمای ته‌مه‌ن 9 ساڵ هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو گۆرانیە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی ئەو گۆرانییە نزیکە لە چیرۆکی ژیانیەوە ، چونکە لەو رۆژەوەی لەدایکبووە، تووشی نەخۆشیەکی چاو بووە، کە هەتا گەورەتر بێت، بینایی لەدەستدەدات ، ئه‌م چیرۆكه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له سه‌ر ئه‌ندامانی لێژنه‌كه هه‌بوو ، بۆیه نه‌یانتوانی رێگل له هاتنه‌خواره‌وه‌ی فرمێسكه‌كانیان بگرن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.