Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:42

پۆلیسی هەولێر دوو کەس لە کاتی دزیکردن دەستگیر ده‌کات

تۆمەتباران دوو چەکی کڵاشیکۆف و دەمانچە و ڕومانەیان پێ بووە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25\10\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 10:00ی شەوی 23\10\2018، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور توانیان دوو تۆمەتبار لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزی لە گەڕەکی سەربەستیی ٣٢ ی پاڕک دەستگیر بکەن.

لەم بارەیەوە ئومێد عارەب، ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور بە ئەکاونتی پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاندووە، کە کەوا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیان ناوە، کەوا دەیانویست دزی لە ماڵێک بکەن و لە کاتی دزییەکەدا تۆمەتباران دوو چەکی کڵاشیکۆف و دەمانچە و ڕومانەیان پێ بووە.

جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون، دادەوەریش بڕیاری بەندکردنی تۆمەتباران بە ماددە (٤٤۲) لە (ی. س. ع) دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.