سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، فڕۆکەکانیان ههشت جار بۆردومانی سێ کۆمەڵگەی سەربازیی سەر بزووتنەوەی حەماسیان لە کەرتی غەززە کردووە.
وهك وەڵامدانەوەی ئهو مووشەکهی كه كۆمهڵگهكانى نیشتەجێبوونى له ئیسرائیل كرده ئامانج، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک بۆردومانیان بۆ سەر پێگەکانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە ئەنجامدا.
ئاژانسی رووسیا تودەی لهو بارهوه رایگهیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک پێگەکانی بزووتنەوەی حەماسیان بۆردومان کرد.
لهوانهش پێگەی قادسییە لە رۆژئاوای خان یونس و پێگەیەک لەنزیک تاوەرەکانی شێخ زاید و پێگەی لیوا لە باکووری غەززە و هەروەها پێگەی حەشاشین لە رەفەح.
لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، فڕۆکەکانیان ههشت جار بۆردومانی سێ کۆمەڵگەی سەربازیی سەر بزووتنەوەی حەماسیان لە کەرتی غەززە کردووە.
سوپای ئیسرائیل روونیکردەوە، پێگەکان پێکهاتبوون لە کۆمەڵگەیەکی سەربازیی لە باکووری کەرتی غەززە و بنکەیەکی مەشق و راهێنان و پێگەیەکی دیکە بۆ کۆگهکردنی چەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.