Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:20

ناتۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازی ئه‌نجام ده‌دات

31 وڵات تێیدا بەشدارن
کوردستان TV
100%

هێزەکانی ناتۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی ئۆکتۆبەر گەورەترین مانۆڕی سەربازی خۆی  دەستپێکرد.

هێزەکانی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ئەتلانتیکی باکووری (ناتۆ) لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە لە نەرویج پاش حەفتا ساڵ گەورەترین ئۆپەراسیۆنی خۆیان دەست پێ دەکەن.

ئاژانسی (فرانس‌پرێس) لەمبارەوە بڵاوی کردەوە، وڵاتی نەرویج  میوانداریی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ناتۆ دەکات کە لە کاتی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانییەوە تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی گەورەی لەم شێوەیە بەڕێوە نەچووە کە بەڕای شرۆڤەکارانی سیاسی و سەربازی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەربڕی هاودەنگی و هاوپیەمانێتیی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە لە بەرانبەر ڕووسیادا.

ئەم مانۆڕە سەربازیەی ناتۆ، لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی، بە گەورەترین مانۆڕ هەژمار دەکرێت کە ئەم رێکخراوە ئەنجام دابێت.

نیزکەی 50 هەزار کەس لە کۆی 31 وڵات تێیدا بەشدارن. ئامانج لەم مانۆڕە، بردنە سەرەوەی ئاستی ئامادەیی ناتۆیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرش بۆ سەر هەر یەک لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆیە.

مۆسکۆ لە رۆژانی رابردووەوە، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەم مانۆڕە سەربازییەی ناتۆ دەربڕیوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.