ئه‌نجومه‌نى نوێی وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/ 10/ 2018، یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى له ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، ئه‌نجام دا.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە دەرەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا ئەنجامدا و سەرجەم ئەو وەزیرانەی شەوی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق متمانەیان پێدرا ئامادەبوون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، عادل عەبدولمەهدی بە فەرمی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە پۆستەکەی دەستبەکار بوو، دوای ئەوەی کابینەی حکومەتەکەی متمانەی پەرلەمانی وەرگرت.
دواتریش ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە دەرەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا سازکرد، بۆ ئەوەی دەست بە کارەکانی بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.