دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، عادل عه‌بدولمه‌ھدی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ سوێندی یاسایی خوارد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی دهستبهكاربوونیعادل عه‌بدولمه‌ھدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌دراوه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، عادل عه‌بدولمه‌ھدی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، رێوره‌سمی راده‌ستكردن و وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌ڕێوه‌برد.به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه دوای رێوره‌سمه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌ھدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ ده‌ستبه‌كاربوو.
دوێنێ چوارشه‌ممه له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆی ٢٢ وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌ھدی، ١٤یان متمانه‌یان پێ به‌خشرا.
ھه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سوێندی یاسایی خوارد.
ھاوكات ھه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، ١٤ وه‌زیریش له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌ھدی-دا سوێندی یاساییان خوارد.
دوای سوێندخواردنهكهش، بڕیاردرا شه‌شی تشرینی دووه‌م دانیشتنی داھاتوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی دیكه ساز بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.