Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:22

سه‌رۆکی یه‌کێتی مامۆستایان: بڕیاره‌ له‌ کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت مووچه‌ی مامۆستایان ده‌ستکاری بکرێته‌وه‌

به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ ئێمه‌ دراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ ئێمه‌ دراوه‌، بڕیاره‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و دوای سه‌ری ساڵ، مووچه‌ی مامۆستایانی كوردستان ده‌ستكاری بكرێته‌وه‌ و پاشه‌كه‌وت نه‌مێنێت.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌ كه‌ی دی پی ئینفۆ- ی راگه‌یاندووه‌ : به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ ئێمه‌ دراوه‌، بڕیاره‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و دوای سه‌ری ساڵ، مووچه‌ی مامۆستایانی كوردستان ده‌ستكاری بكرێته‌وه‌ و پاشه‌كه‌وت نه‌مێنێت، كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ و سه‌رجه‌م مامۆستایان مایه‌ی دڵخۆشییه‌ و هه‌نگاوێكی گرینگه‌، چونكه‌ حكوومه‌ت له‌ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و له‌ ڕووی ماددییه‌وه‌ حكوومه‌ت به‌ به‌راود له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵ پێش ئێستا، دۆخی به‌ره‌و باشتربوون ڕۆییشتووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، یه‌كێك له‌ به‌ڵێنی حزبه‌كان باشتركردنی ژیانی مامۆستایان بووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی حزبه‌كانیش بچێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كارێكی زۆر باش ده‌بێت، به‌ تایبه‌ت له‌ كارنامه‌ی حزبه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كاندا كه‌ باس له‌ باشتركردنی گوزه‌رانی مامۆستایان كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.