Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:54

کاره‌بای سلێمانى هۆشداری به‌ هاووڵاتیان ده‌دات

له‌ئاگاداریه‌كدا
کوردستان TV
100%

 له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ئاگاداری گشت هاوبه‌شانى كاره‌باى بازرگانى، پیشه‌سازیی، كشتوكاڵى و ماڵان ده‌كاته‌وه‌  كه‌ لیژنه‌كانی سه‌رپێچی و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و ورد له‌ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنى حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستكاریكردنى پێوه‌ره‌كانى كاره‌با و هه‌ر سه‌رپێچییه‌كى نایاسایی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌باى و سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئه‌و كاره‌ یان كردوه‌.

 ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستكاری پێوه‌ری كاره‌با یان خه‌ر پێچییه‌كیان كردووه‌، له‌ ئه‌مڕۆ وه‌ تا 1/12/2018 به‌ په‌له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیژنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ بگرێت، جگه‌ له‌سزا دارایی، تقدیر صرفیاتی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌كرێت و رێكارى توندى یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

 له‌كۆتادا كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ئاگادارمان بكاته‌وه‌ له‌بوونى سه‌رپێچی و زیاده‌ڕه‌وى بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با، به‌پێی یاسا پاداشت ده‌كرێت و ناویشی پارێزراو ده‌بێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.