به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆڵێكی بلیارد داده‌خات.
مه‌حمود عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن له هۆڵه‌كه‌یدا، گازینۆ وهۆڵی بلیاردی عه‌قاری داده‌خرێت.
وتی؛ هۆڵه‌كه مۆڵه‌ته‌كانی ته‌ندروستی بۆ گازینۆكه، مۆڵه‌تی وه‌رزشی بۆ یاری بلیارده‌كه‌ی نه‌بوه، بۆیه مۆڵه‌تی كاركردن یه‌كێكه له مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ هه‌رشوێنێك كاری تێدا بكرێت.
وتیشی؛ یه‌كێكی تر له سه‌پێچیه‌كانی گازینۆ و هۆڵی بلیاردی عه‌قاری، هه‌بونی نێرگه‌له له هۆڵه‌كه‌دایه كه به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌رزش و لاوان رێگه به دانان و كێشانی نێرگه‌له نادرێت.
راشیگه‌یاند؛ پێشتر و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری كه‌موكورتیه‌كان به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردوه بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ داده‌خرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.