ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى کردنەوەی قوتابخانەیەک لە پارێزگای هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید ڕایگه‌یاند لەداهاتوودا موچەی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و ئێستا باری دارایی حکوومەتی هه‌رێم باشتره له‌چاو ساڵانى پێشتر ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى مامۆستایان باشتر بكرێت و له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌باره‌ى پشووی ڕۆژى شه‌ممه‌وه ڕایگه‌یاند ، ڕۆژانى شه‌ممه ناكرێته پشوو له‌قوتابخانه‌كاندا پێشتر لەسەر داوای یەکێتی مامۆستایانی كوردستان ئه‌و ڕۆژه كرایه پشوو چونكه ساڵی پار مووچه وه‌ك ئێستا نه‌بوو ، ئێستا مووچه به‌باشى دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌و ڕۆژه‌ش ناكرێته پشوو له‌قوتابخانه‌كان ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیانمانه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.