له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه 24 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە حەوت فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە .
ڕاشیده‌گه‌ێنێت هه‌ر دووتۆمەتبار (د ، م ، ع و أ ، خ ، ق ) هەستاون بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان بە وەرگرتنی بڕەپارەیەك كە گوایە دەیانبەنە دەرەوەی وڵات بەڵام پارەكانیان بردووەو هەڵاتوون .
پۆلیس ڕاشیدهگهیهنن دوای بەدواچوونی هێزەكانی پۆلیس توانرا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.