له گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان خانمان گرفتی قڵیشانی پێست و وشكبوونیان بۆ درووست ده‌بێت و باشترین ڕێگا بۆ ده‌ربازبوون له‌و گرفته ڕێگایه‌كی به‌سوود بۆ به ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێستێكی نه‌رم ئاشكرا بووه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
8 تا 10 گه‌ڵای نه‌عنا
1 -كه‌وچكی گه‌وره فازلین
1 -كه‌وچكی گه‌وره زه‌یتی گوێز هیند
1 -كه‌وچكی گه‌وره شیر
له قاپێكدا فازلین و زه‌یتی گوێز هینده‌كه تێكه‌ڵ بكه و شیری تێبكه و دایپۆشه، پاشان گه‌ڵای نه‌عنا بشۆره‌وه و تێكه‌ڵی پێكهاته‌كه‌ی تری بكه.
شێوازی به‌كارهێنانی:
-قاچه‌كانت به ئاوی سارد بشۆ
-پاشان بیخه حه‌وزێكی پڕ ئاوی شله‌تێن تا 15 خوله‌ك
-پاشان بیسڕه‌وه
-بڕێك له‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ی لێبده و مه‌ساژی پاژنه‌ی پێكانتی پێ بكه و دواتر تا 20 خوله‌ك مه‌ساژی بده، پاشان شێداری بكه به كرێمێك و ئه‌مه‌ش هه‌فته‌ی یه‌ك جار به كاری بهێنه.
سه‌رچاوه/جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.