لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیس گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ئێوارەی ڕۆژى چوارشەمە لەناحییەی ڕزگاری هاوڵاتیەک بەناوی (وەلید خالد عه‌باس ) لەدایکبووی 1995 هێنرایەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار کەبەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو
ڕاشیده‌گه‌ێنێت بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی گوندی وارانیە سەربەناحییەی نەوجول لەناحییەی ڕزگاری لەماڵی زاوایەکی لەکاتی کارکردن‌دا کارەبا گرتوویەتی و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس لێکۆڵینەوە لەچۆنێتی ڕوداوەکە دەکات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.