Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:07

عادل عه‌بدولمه‌هدی پۆستى جێگرانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

سوپاسی لیسته‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ لیسته‌ كوردستانییه‌كان و سائیروون و فه‌تح و حیكمه‌ و ئیسڵاح و بینا و نه‌سڕى كرد، كه‌ سه‌رپشكیان كردووه‌، كابینه‌كه‌ى هه‌ڵبژێرێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەم لەبەردەم پەرلەمانی عێراق پڕۆگرامی حكوومەتەكەی خستە روو، ئەو پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران هەڵدەوەشێنێتەوە.

عه‌بدولمه‌هدى، له‌ وته‌كه‌یدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ كه‌سانێكی به‌توانا و لێهاتووی زۆر هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى خۆیان پێشكه‌ش كردووه‌، مافى خۆیانیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

عادل عەبدولمەهدی گوتیشی: ڕێگەنادەین بە هیچ وڵاتێک دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات و ئه‌مه‌ پێشیلی ده‌ستووره‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ به‌نیازن گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی به‌رنامه‌ی حكومی ته‌واو ده‌كه‌ن و ئامانج و پلانه‌كان رونده‌كه‌نه‌وه‌. وتیشی "بڕیارمان داوه‌ كۆتایی به‌ كاركردن به‌ وه‌كاله‌ت بهێنین.

جێی باسه‌ 220 په‌رله‌مانتار له‌ دانیشتنی شه‌وی چوارشه‌ممه‌دا ئاماده‌بوون تا متمانه‌ به‌ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بده‌ن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.