گۆرانیبێژی كورد و خه‌لكی ناوچه‌ی هه‌ورامان " عادل هه‌ورامی " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه .
كاتی تۆماركردنی گۆرانییه تازه‌كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له لایه‌ن ڤینۆ پرۆده‌كشن بڵاوكراوه‌ته‌وه ، عادل هه‌ورامی خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه و بریاریشه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكرێتهوه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده به هۆی روودانی هاتووچۆ چه‌ند مانگێك له نێو جێگادا مایه‌وه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له هونه‌ر دوور بكه‌وێته‌وه و به‌رهه‌می تازه‌ی نه‌بێت ، ئه‌م گۆرانییه تازه‌یه یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه له دوای رووداوه‌كه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده خه‌لكی هه‌ورامانه به‌لام له ئێستادا له شاری سلێمانی داده‌نیشیت و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدۆی كلیپه ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كۆنسێرتی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ورووپا ئه‌نجامداوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.