ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رایگه‌یاند، فراكسیۆنه‌كه‌یان سێ لاپه‌ڕ له داواكارى فراكسیۆنه‌كه‌ى پێشكه‌ش به داڕێژه‌رانى سیاسه‌تى حكومه‌تى داهاتوو كردووه.
ڤیان سه‌برى له باره‌ى پرسى كورد له به‌رنامه‌ى حكومه‌تى عێراق، ئاشكرایكرد، له به‌رنامه‌ى حكومه‌تدا وه‌ك پرسێكى لاوه‌كى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى كورد كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه گوتى: هیچ به‌ندێكى سه‌ره‌كى كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ كورد و هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان نه‌كراوه.
گوتیشى: ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران باسمان له‌و حاڵه‌ته كرد و سێ لاپه‌ڕه داواكارییمان خسته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كان گوتى: پرسى بودجه‌ى هه‌رێم، كه ئێمه داوا ده‌كه‌ین بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێژه‌ى حه‌ڤده له سه‌دا، پاره‌ى ده‌خڵودانى جوتیاران كه له 2015ه‌وه خه‌رج نه‌كراوه، یاساى نه‌وت و غاز، موچه و بودجه‌ى پێشمه‌رگه و دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى سیاسه‌تى ئیتیحادى له گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون خستوومانه‌ته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانى نهێنى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى راشیگه‌یاند، ئێمه و زۆرینه‌ى كوتله په‌رله‌مانییه‌كان ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت له واده‌ى ده‌ستوورى خۆیدا پێكبێت، بۆیه پێویسته ده‌نگدان ئاشكرا بێت و له ده‌ستووریشدا نه‌هاتووه، ده‌نگدان نهێنى بێت.
باسى له‌وه‌شكرد، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن مافى خۆیه‌تى 4 پۆستى وه‌زارى به‌ركه‌وێت، كه یه‌كێكیان سیادى بێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له دانیشتنى كاتژمێر 08:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌سندكردنى به‌رنامه‌ى كابینه‌ى حكومه‌ت و ده‌نگدان به حكومه‌ت ئه‌نجامده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.