وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران دەست پێ کردووه.
وەزارەتی دارایی و ئابووری کار بۆ ئامادەکردنی لیستی نوێی مووچەی مانگی هەشتی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێم دەکات و لە 4 یاخود 5 ی تشرینی دووەمەوە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچە.
بەپێی ئهو زانیارییانهی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، سەرەتا لەو پارەیەی نەوت کە لەوەزارەتی سامانە سروشتەییەکانی حکومەتی هەرێم دەگوێزرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە دەدرێت، دواتر لەگەڵ گەیشتنی 317 ملیار دینارەکەی حکومەتی بەغدا ئەو دوای مووچەی وەزارەتەکانی تر دەدرێن.
هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو وەزارەتی پێشمەرگە لە ریزبەندی یەکەمی وەرگرتنی مووچەدا دەبێت و دواتر وهزارهتی پهروهرده.
لە 4 یاخود 5ی مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی ئەمساڵی مووچە خۆران بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.