Erbil 15°C سێشەممە 04 شوبات 12:42

شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی کیشوەری ئەفریقیا دەکات 

لەبارەی کاروباری مین گفتۆگو ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی کیشوەری ئەفریقیا دەکات و بەشداریی وۆرک شۆپێک دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی دەزگای گشتیی کاروباری مین، هەریەکە لە ئاکۆ عەزیز، دلێر محەمەد و عەبدولعەزیز محەمەد بە نوێنەرایەتیی دەزگای مین، سەردانی نەواکشوتی پایتەختی مۆریتانیایان کردووە.

شاندەکەی دەزگای گشتیی کاروباری مین بەشداریی وۆرک شۆپێک لە نەواکشوت لەبارەی دوایین گۆڕانکاری لەسەر پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی کاروباری مین.

وۆرک شۆپەکە بۆ دەزگا و دامەزراوەکانی هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەی مین لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتیی جنێڤ بۆ کاروباری مین (GIGHD) ساز کراوە و لە رۆژی سێشەممە 23/10/2018ـەوە دەستی پێ کردووە و تا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەش بەردەوام دەبێت.


مۆریتانیا وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقیاوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.