باڵیۆزی ئه‌رمینا له عێراق، به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به‌كۆتاهاتنی كاره‌كانی له عێراق سه‌ردانی به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز كارین گریگۆریان باڵیۆزی ئه‌رمینا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به‌كۆتاهاتنی كاره‌كانی له عێراق سه‌ردانی به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز گریگۆریان سوپاسی پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواری بازرگانی، ئابووری و كلتووریدا ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكییه‌كانی ڕابردووی به‌ڕێز باڵیۆزی ئه‌رمینیای به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ‌دا بۆ خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختی له خواستی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.