Erbil 13°C سێشەممە 04 شوبات 11:03

مه‌سرور بارزانی: کار بۆ حکوومه‌تێکی به‌هێز ده‌که‌ین

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند: ده‌بێت كورد له‌ بڕیاره‌ سیاسی و چاره‌نووسسازه‌كاندا هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ بێت.

ئه‌مڕۆ 24/10/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (یاكوب پرادا) باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق كرد.

له‌و دیداره‌دا، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیا تاوتوێكرا.

په‌یوه‌ند به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ وه‌كو كورد پشتیوانی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، ده‌بێت كورد له‌ بڕیاره‌ سیاسی و چاره‌نووسسازه‌كاندا هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ بێت.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه‌ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا و راشیگه‌یاند، كار بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و باره‌وه‌ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو وه‌ك به‌شێك له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی سه‌قمگیری له‌عێراقدا ده‌بینن.

له‌ لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستانی به‌زۆر باش وه‌سفكرد و باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ئه‌وان په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.