نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و فاتیح یلدز باڵیۆزی توركیا له عێراق، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له بوار‌ی بازرگانی و ئابووریدا، دووپات كرده‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له عێراق كرد. یڵدز خۆشحاڵیی خۆی به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی له سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هه‌روه‌ها به‌شداریی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدای له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا به پێویست زانی.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به هێزه‌وه له به‌غدا ده‌بن و به‌شداری له حكوومه‌تی عێراقدا ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش تیشكی خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئاشكرای كرد كه له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دان كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ی بوون، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.