فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایدهگهێِنێت ، كاتژمیر 30 : 10ی سه‌له‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ، له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - به‌حركه ڕووداۆیكی پێكدادان له‌نێوان هۆندایهكى تایبه‌ت وشۆفرَلێتێك ڕوویدا
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت لهڕووداوهكهدا 4كه‌س برینداربوون كه شۆفێر‌و سهرنیشنانى هه‌ردووك ئۆتۆمبێل بوون ، جگهلهزیانێكی مادی زۆر كه‌به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین كهبۆههمیشه ماوه‌یه‌ك له‌نێوان خۆیان وئۆتۆمبێلهكانی به‌رده‌میان جێبهێڵن بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبَیلهكهی به‌رده‌میان وه‌ستا یان خێرایی كه‌مكرده‌وه ئه‌وانیش خۆی پیانهكێشن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.