د. مه‌دحه‌ت سوله‌یمان چاودێری سیاسی له‌میانى به‌شداری كردنى به‌رنامه‌ى دیڤچۆن رایگه‌یاند له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند پارتی له‌به‌رنامه‌ى دایه كوردستان به‌هێزتر بكات وه‌ك له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دروشمى سه‌ره‌كى بوو
ڕاشیگه‌یاند سه‌ركه‌وتنى پارتى په‌یامێكى ڕوونه بۆ حزبه‌كانى دیكه كه‌پارتێكه خه‌ڵكى كوردستان زۆرینه ده‌نگیان پێی داوه ، به‌ده‌ست هێنانى 45 كورسى په‌رله‌مانیش ژماره‌یه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رز له‌پێش لایه‌نه‌كانى دیكه‌دایه ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌ووتوویی پارتى ده‌گه‌یه‌نێت له‌و به‌رنامه‌یه‌ى جێ به‌جێى ده‌كات بۆ خه‌ڵكى كوردستان له‌به‌رامبه‌ریش گه‌ل پاداشتى ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر سه‌ندوق به‌ڵێى بۆ ده‌ڵێت
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشكرای هه‌بوو له‌هه‌ڵبژاردن ، سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌هه‌ولێر و دهۆك بوو به‌خاڵێكی سه‌ره‌كى كه‌خه‌ڵك ده‌نگی پێبدات ، خه‌ڵك نایه‌وێ ئه‌و سه‌قامگیر و ئابوورییه‌ى لێ تێك بچێ كه‌بوونى هه‌یه له‌و ناوچانه‌دا بۆیه‌ش پارتى هه‌ڵبژێردراوه
مه‌دحه‌ت سوله‌یمان ڕاشیگه‌یاند ، ئه‌و حزبانه‌ى وتیان ئێمه هه‌ڵی كار ده‌دۆزینه‌وه بۆ لاوان ئه‌وه ناڕوونیه‌ك بوو چونكه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌لی كار زیاد بكه‌ین ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیانه‌ى كه‌دێنه كوردستان به‌لاى كه‌م 70% ى كوڕ و كچى خه‌ڵكى كوردستان بن بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و به‌رنامه‌یه جێ به‌جێ بكات
ڕاشیگه‌یاند پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دروشمى گه‌وره و كارتۆنى نه‌بووه كه‌نه‌توانێ ئه‌نجامی بدات ، ساڵانى ڕابردووى كاركردنى پارتى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى هه‌بووه كه‌له‌هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكى پارتى هه‌ڵبژارد و ده‌نگی پێ‌بدا
ڕاشیگه‌یاند پارتى هه‌ڵگری په‌یامی ڕیفراندۆم بوو كه پارتێكى نیشتیمانیه بۆیه‌ش خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و پارته‌یان هه‌ڵبژارد و كه‌ده‌بینین له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان له‌پله‌ى یه‌كه‌مدایه
له‌باره‌ى ریفراندۆمى كوردستان كه‌له 25 ى ئه‌یلولی 2017 به‌ڕێوه‌چوو به‌رابه‌رایه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كه‌تێكڕای كوردستانیان چوونه سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان و به‌ڵێیان ووت بۆ ئازادی كه‌دواتر سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا له‌و ڕێژه زۆره‌ى خه‌ڵك له‌سه‌ر سه‌ندوق به‌ڵێ یان ووت ناوبراو ڕایگه‌یاند
ریفراندۆم سه‌ركه‌وتووبوو وه‌ك حه‌مه‌ى حاجی مه‌حمود ده‌ڵێ ریفراندۆم تاپۆیه‌كه له‌نێو باخه‌ڵماندایه ، كه‌س ناتوانێ ریفراندۆم ڕه‌تبكاته‌وه ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش
د. مه‌دحه‌ت سلێمان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و گه‌له كۆمه‌كیه‌ى له‌كورد كرا له‌لایه‌ن وڵاتانى ئیقلیمی و وڵاتى زلهێز له‌پێناو نه‌وت پیلانگێڕیان له‌به‌رامبه‌ر كورد كرد
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.