Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:23

ئێران 30 هه‌زار پۆلیسی بۆ کارێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق ئاماده‌ کردووه‌

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

عه‌مید حسێن ئه‌شته‌ری ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: 30 هه‌زار له‌ پیاوانی پۆلیس هه‌ڵده‌ستن به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌موو بواره‌كان بۆ سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ئیمام حوسێن.

ئه‌شته‌ری له‌ مه‌راسیمی ده‌ست به‌كاربوونی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی ئێران له‌ لێدوانێكیدا گوتی: پیاوانی پۆلیس له‌ ده‌روازه‌كانی میهران و شه‌له‌مچه‌و جزابه‌ی سنووری له‌ گه‌ڵ عێراق و ناوچه‌كانی دیكه‌دا ، شه‌و و رۆژ كار بۆ پێشكه‌شه‌كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمان حوسێن ده‌كه‌ن .

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ری ئه‌خبار

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.