پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداری كردنى په‌رده لادان له‌سه‌ر پەیكەری مارف خەزنەدار لەكۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان له‌باره‌ی مووچه‌ى مامۆستایان ڕایگه‌یاند ، له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی دا به‌وه‌ى مووچه‌ى مامۆستایان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و ژیان و گوزه‌رانیان باشتر بكرێت .
ڕاشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر پڕۆژەی چاكسازی پەسندبكرابایە ئێستا كێشەی مووچە نەدەبوو، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند كردنى پرۆژه یاسای چاكسازی لە موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و خانشینانیش كێشەی مووچەش چارەسەر ده‌كرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.