به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى دوێنى سێشه‌ممه 23ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، له یه‌كێك له وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌رى ژێر زه‌وى له ڕۆماى پایته‌ختى ئیتالیا بڵنكهرى كاره‌بایى تێكشكا و له خێرایهكهى ده‌رچوو و به‌لایه‌ن كه‌م 20 كه‌سى برینداركرد.
ڕووداوه‌كه له وێستگه‌ى ژێرزه‌مینى رێپوبلێكا له ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا، ئێواره‌ى دوێنى ڕویدابوو و تۆماركردنى ڕووداوه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، زۆربه‌ى برینداران هه‌وادارانى تیمى سسكا مۆسكۆى توپێ پێ بوون كه به سه‌ردان رۆیشتبوون بۆ ڕۆما و هانده‌رى تیمه‌كه‌یان بكه‌ن له یاریگاى ئولهمپیكۆ به‌رامبه یانه‌ى ڕۆما.
به‌پێى راپۆرتى هه‌واڵه‌كانى ناوخۆى ئیتاڵیا چه‌ند شایه‌د حاڵێكى ڕووداوه‌كه رایانگه‌یاندبوو كه چه‌ند هانده‌رێكى رووسى بینراون له‌سه‌ر بڵندگه كاره‌باییه‌كه بازیان داوه و گۆرانیان وتووه بۆته هۆى تێكشكاندنى بڵندهكه و به‌لایه‌نى كه‌م 20 كه‌سى برینداركردووه و زۆربه‌ى زۆرى برینداره‌كان رووسى بوونه و چه‌ند كه‌سێكى كه‌مى تێدایه خه‌ڵكى ئیتاڵیا بوونه، هه‌روه‌ها له‌نێو برینداره‌كان 8 كه‌س به سه‌ختی برینداربوونه.
له‌گه‌ڵ ڕوودانى ڕووداوه‌كه تیمه‌كانى فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته وێستگه‌كه له‌گه‌ڵ 100 كارمه‌ندى ئاگر كوژێنه‌وه به مه‌به‌ستى ڕزگاركردنى برینداره‌كان دواتر وێستگه‌كه به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه داخرا.
ڤێرجینیا راگیى پارێزگارى ڕۆما سه‌ردانى وێستگه‌كه‌ى كردبوو و وتى لایه‌نى ده‌سه‌ڵات پشكنینیان ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها وتبوى به‌پێى لێدوانى شایه‌ت حالى ڕووداوه‌كه چه‌ند هانده‌رێكى رووسى بینراون له‌سه‌ر بڵندگهى كاره‌باییه‌كه بازیان داوه و گۆرانیان وتووه به‌مه‌ش بۆته هۆى تێكشكاندنى بڵندهكه.
له گرته ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن بڵندگه كاره‌باییه‌كه تێك ده‌شكێت و له خێرایى خۆى ده‌رده‌چێت و ده‌یان خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات به‌ره‌و خواره‌وه و كه‌س تواناى ئه‌وه‌ى نابێت كۆنتڕۆڵى خۆى بكات له خوارى بڵندگه كاره‌باییه‌كه به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌كه‌ون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.