له پاڵ پردی ده‌لال له زاخۆ، پردێكی بچووكتری ئاسنینی درێژ و نزم هه‌یه كه پتر له 50 مه‌تر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی ده‌لال ئه‌م پرده‌ش له ساڵانی رابردوو وه‌كو نه‌ریتێكی په‌یڕه‌وكراو له وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئه‌وه دانرا كه ببێته پردی خۆشه‌ویستان، یان "پرا ئه‌ڤینداران" وه‌كو زاخۆییه‌كان ناوی ده‌به‌ن.
له‌سه‌ر ئاسنه‌كانی ئه‌م پرده ساده و ساكاره ده‌یان قوفڵ هه‌ن كه زۆرینه‌یان پیتی یه‌كه‌می ناوی دوو خۆشه‌ویستییان له‌سه‌ر نووسراوه و هه‌ڵواسراون و به پرده‌كه‌دا ده‌بینرێت.
قوفڵی خۆشه‌ویستی، قوفڵێكه له چه‌ندین وڵاتی رۆژئاوادا هه‌یه، وه‌كو سه‌نته‌رێك بۆ عاشقان و خۆشه‌ویستان هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌سه‌ر چه‌ند پردێكی ئاسنین خۆشه‌ویست و ئه‌ڤینداران قوفڵێك له پرده‌كه ده‌ده‌ن و كلیلهكهیشی فڕێده‌ده‌نه ئه‌و ئاوه‌ی پرده‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تاییان به‌یه‌كه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.